
جیاوازی داتا(data) و ئینفۆرمەیشن(information)
سەرەتا با بزانین داتا و ئینفۆڕمەیشن چییە
داتا و ئینفۆرمەیشن کە هەردووکیان بە مانای زانیاری دێت بەڵام چ جۆرە زانیاریەک لەم پۆستەدا جیاوازیەکە ئەبینین
داتا Data
بە مانای زانیاریەکی ناتەواو دێت بۆ نموونە من تەنها ئەڵێم کۆمپیوتەر ئێ کۆمپیوتەر چییە ؟ و بۆ شتی ترم نەوتوە لەسەری و تەنها وتومە کۆمپیوتەر؟ بەمە ئەڵێن داتا
// کاتێ زانیاریەکە نەناسراو بوو داتایە
ئینفۆرمەیشن Information
بە مانای زانیاریەکی تەواو و پوخت دێ لەسەر داتاکە بۆ نموونە داتایەکمان نووسی وتمان کۆمپیوتەر ئینجا گەر بیکەینە ئینفۆرمەیشن زانیاریەکی تریشی لەبارەیەوە ئەدەین بۆ نموونە کۆمپیوتەرەکەم HPیە و زۆر خاوە و ئیتر بەم شێوازە زانیاریەکی کەمێ زیاتری پێ ئەدەیت
// کاتێ زانیاریەکە ناسراو بوو ئینفۆرمەیشنە
نووسەری بابەت – دانا شێرزاد